فارس عیسا: رێكاره‌كانی ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ كۆتایی هات

‌فارس عیسا

وێستگه‌نیوزـ

فارس عیسا، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌غدا رایگه‌یاند، رێكاره‌كانی ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ كۆتایی هات و لەم هەفتەیەدا دەگاتە هەرێمی کوردستان.

ئەمڕۆ دووشەممە 4ی تشرینی دووه‌می 202، فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێم لە بەغدا رایگەیاند: "ئەمڕۆ رێککارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان تەواوبوون و ئەم هەفتەیە بڕە پارەکە دەگات".

فارس عیسا، بۆ كوردستان 24 وتیشی: "بۆ سێ 700 ملیار دینارەکەی دیکە (مووچەی هەر سێ مانگی 10، 11 و 12) لە نزیکترین کاتدا شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا".

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی 27ی مانگی 11ی 2023، شاندێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد و لەبارەی پرسی مووچە و هەموارکردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی عێراق، لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو پێشنیازی لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان ئاراستەی محەممەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە.

یەکێک لە پێشنیازەکان لەبارەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئەوەیە، تا یاسای بودجەی عێراق هەموار دەکرێتەوە، حکومەتی عێراق پارە بۆ دابینکردنی مووچەی سێ مانگی دیکەی ئەمساڵی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت، بە هەمان رێکار کە پارەکە وەک قەرز بۆ مانگەکانی مووچەی مانگەکانی تەممووز، ئاب و ئەیلولی ئەمساڵ نێردراوە، واتا بۆ سێ مانگی دیکە 700 حکومەتی عێراق 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.

پێشنیازێکی دیکەی شاندی حکومەتی هەرێم بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانە، کە بڕیارە شاندێکی دیکەی حکومەتی هەرێم بۆ ئەم مەبەستە سەردانی بەغدا بکات و لەسەر ئەم پرسە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵ کۆببنەوە، ئەمەش دوای ئەوەی کە لە ماوەی رابردوودا شاندێکی وەزارەتی نەوتی عێراق لەسەر ئەم پرسە سەردانی هەولێریان کرد.


PM:02:29:04/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 1004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت