مامۆستایه‌كی وانه‌بێژ ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو گیانی له ده‌ستدا
یاسر نایب مستەفا
وێستگه‌نیوزـ
لە قەزای بەردەڕەش لە سنووری پارێزگای دهۆک، هاووڵاتییه‌ك كه پیشه‌ی مامۆستای وانه‌بێژ بوو ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداو لە سەربانی ماڵەوە خۆی خستە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە 4ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، شێخ سەعدی بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش بە رووداوی راگه‌یاند: "هاووڵاتییه‌ك ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و لە سەربانی ماڵ خۆی خستە خوارەوە و گیانی لەدەستدا".
هاووڵاتییه‌كه ناوی یاسر نایب مستەفایه و به‌پێی زانیارییه‌كان مامۆستای وانه‌بێژ بووه. به وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی به‌رده‌ڕه‌ش، نازانن هۆکاری رووداوەکە چییە و بۆ زانینی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان کردووەتەوە.
بەگوێرەی ئاماری پۆلیس، ساڵی رابردوو 455 رووداوی کوشتنی ئەنقەست، بە هەڵە و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان تۆمار کراون.
PM:12:54:04/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 1364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت