وەزیری دەرەوەی ئێران: ھێرشە نوێیەکانی ئیسرائیل لەگەڵ سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەستیپێکردەوە
حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران
وێستگهنیوزـ
حسێن ئەمیر عەبدوڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، بۆردوومان و ھێرشە نوێیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لەگەڵ سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ تەلئەبیب دەستیپێکردەوە.
له کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی ھاوبەشدا حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی عوماندا رایگەیاند، بۆردوومان و ھێرشە نوێیەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لەگەڵ سەردانەکەی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ تەلئەبیب دەستیپێکرد.
لەبارەی ئەگەری فراوانبوونی جەنگەکەشەوە لەناوچەکە، عهبدوڵاهیان هۆشداریدا و رایگەیاند، ناوچەکە لەڕێی ھێزە بەرگریکارەکانەوە پێدەنێتە قۆناغێکی نوێوە.
لەدرێژەی وتارەکەیدا وەزیری دەرەوەی ئێران داوای لە میسر کرد دەروازەی رەفەح بکاتەوە کە بۆناردنی هاوکارییە مرۆییەکان و گواستنەوەی برینداران بەکاردێت، بۆ ئەوەی پیلانەکانی ئیسرائیل لەڕێی ئەو دەروازەیەوە پوچەڵ بکرێنەوە.
PM:12:10:04/12/2023
ئهم بابهته 1352
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت