زێڕ به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌خۆیه‌وه‌ بینی و نه‌وت نزم بوه‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

جارێكی تر له‌ بازاڕه‌كانی جیهان نرخی نه‌وت نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، له‌ به‌رانبه‌ردا زێڕ به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ی كانوونی‌ یه‌كه‌می 2023، نرخی‌ یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌كانی‌ جیهاندا نزمبووه‌وه‌ بۆ 78 دۆلار و 31 سه‌نت، له‌ كاتێكدا دوێنێ به‌ 79 دۆلار و 56 سه‌نت بوو.

هه‌روه‌ها نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی نزمبووه‌وه‌ بۆ 73 دۆلار و 56 سه‌نت، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ 74 دۆلار و 38 سه‌نت فرۆشرا.

له‌ به‌رانبه‌ردا نرخی زێڕ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و یه‌ك ئۆنسه‌ گه‌یشته‌ دوو هه‌زار و 85 دۆلار، له‌كاتێكدا دوێنێ به‌ دوو هه‌زار و 72 دۆلار بوو.


AM:07:59:04/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 1068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت