په‌رله‌مانتارێكی كورد واده‌یه‌كی دیكه‌ی ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ی راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه هه‌موو لایه‌نه‌كان هاوڕان كه له ساڵی نوێ‌دا یاسای بودجه هه‌موار بكرێته‌وه.
سروه محه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به میدیای حزبه‌كه‌ی رایگه‌یاند كه ئه‌م هه‌فته‌یه 700 ملیار دیناره‌كه ره‌وانه‌ی هه‌رێم ده‌كرێت.
سروه محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كان هاوڕان كه له‌ساڵی نوێ‌دا یاسای بودجه هه‌مواربكرێته‌وه".
راشیگه‌یاند كه "لایه‌نه‌كان هاوڕان كه ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن به‌غداوه له یاساكه‌دا جێی بكرێته‌وه".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 3ی كانوونی یه‌كه‌مه، به‌ڵام تا ئێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه.
PM:11:30:03/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 3404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت