بلومبێرگ: ئه‌مریكا چه‌كێكی نوێ ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات
وێستگه‌نیوز-
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی تۆڕی بلومبێرگی ئه‌مریكی، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌كان، چه‌كێكی نوێ ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كات.
تۆڕی بلومبێرگی ئه‌مریكی له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی نوێی دژه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانیان كڕیوه به ئامانجی ناردنیان بۆ عێراق به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه‌ی كه گروپه چه‌كداره‌كان به‌كاریده‌هێنن بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا.
تۆڕی بلومبێرگ ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه چه‌كه نوێیه‌كه ناوی " Roadrunner" له ماوه‌ی دو مانگی سه‌ره‌تای ساڵی 2024دا ره‌وانه‌ی عێراق ده‌كرێن.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه ئه‌م جۆره چه‌كه ده‌بێته جێگره‌وه‌ی سیسته‌می پاتریۆتی ئه‌مریكی كه شكستیهێنا له‌به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانی گروپه چه‌كداره‌كان له ناوخۆی عێراقدا.
ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه نوێیه كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئه‌مریكی ناسراو به (Enduril) دروستكراوه، سه‌رێكی ته‌قینه‌وه‌ی تێدایه كه توانای له‌ناوبردنی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی هه‌یه له‌ڕێگه‌ی پرۆسه‌ی پێكدادانه‌وه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆئه‌وه‌ی كه فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه نوێیه ئه‌مریكییه‌كه ده‌بێته فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی خۆكوژ كه ئامانجه‌كه‌ی له‌ناوبردنی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی تره.
مانگی ڕابردوو هێزه‌كانی ئه‌مریكا سیستمێكی به‌رگری ئاسمانی پاتریۆتی زیاده‌یان ره‌وانه‌ی عێراق كرد، به ئامانجی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه موشه‌كییه‌كان و هێرشه‌كانی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان كه له‌لایه‌ن گروپه چه‌كداره‌كانه‌وه ده‌كرێته‌سه‌ر بنكه‌كانیان و له تشرینی یه‌كه‌می رابردووه‌وه گه‌یشتووه‌ته 73 هێرش، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی ئه‌مریكای لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
PM:10:45:03/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 2048
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت