به‌غدا ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 ده‌كات


وێستگه‌ نیوزـ

سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند: رێکكارەکانی دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 تەواوبووە و به‌منزیكانه‌ پاره‌ ده‌خرێته‌سه‌ر هه‌ژماری بانكیی خانه‌نشینان.

حوسام عەبدولستار، جێگری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، " رێکارەکانی دابەشکردنی مووچەی خانەنشینی سەربازی و شارستانی بۆ مانگی کانوونی یەکەمی 2023  تەواو بوون و بەم زووانە دابەشکردنی ئەو مووچەیە دەستپێدەکات."

وەزارەتی دارایی عێراقیش رایگەیاند، بەمزوانە خانەنشینان نامەیەکیان پێدەگات و ئاگادار ده‌كرێنه‌وه‌ لەوەی مووچەکانیان چووەتە سەر هەژمارە بانکییەکانیان و دەتوانن رایبکێشن.

 ئەوەش لەکاتێکدایه‌ كه‌ هێشتا لە هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەر و مووچەخۆران دابەش نەکراوە.


PM:04:42:03/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 1756 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت