خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی دهستیپێكردهوه
وێستگهنیوزـ
ئەمڕۆ دوای نزیكهی 70 رۆژ جارێکی دیکە خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمەوە دەستیپێکردەوە و داوای پێدانی مووچە و شایستە داراییەکانیان دەکەن.
خۆپیشاندانی مامۆستایان و فەرمانبەران لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمەوە بەردەوامە و داوای پێدانی مووچەکانیان و یەکلاکردنەوەی چارەنووسی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ دەکەن.
لەو بارەیەوە مامۆستایان باس لەوەدەکەن، بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان تا وەڵام وەردەگرنەوە.
لە ئێستادا فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم لە مانگی 12 دان و هێشتا مووچەی مانگی 9ی ئەمساڵیان وەرنەگرتووە، تا ئێستا حکومەتی هەرێم دابەشکردنی مووچەی رانەگەیاندووە و هێشتا چارەنووسی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵیشیان نادیارە.
AM:10:14:03/12/2023
ئهم بابهته 1884
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت