شارەزایەکی کەشناسی: ئەم مانگە بارانی زۆر باش بەڕێوەیە

‌دیمەنێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان. وێنە: جەمال سەرگەتی

وێستگه‌نیوزـ

شارەزایەکی کەشناسی رایگه‌یاند، ئەم مانگە بارانی زۆر باش ئەبارێت ھەر لە 6ی مانگەوە پێشبینی دەستپێکردنەوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکانی دەریای ناوەراست و سوور بۆ سەر ناوچەکانمان دەکرێت بەچەند قۆناغێکی یەک لەدوای یەک.

ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردووەتەوە، ئەم مانگە بارانی زۆر باش دەبارێت ھەر لە 6ی مانگەوە پێشبینی دەستپێکردنەوەی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆکانی دەریای ناوەراست و سوور بۆ سەر ناوچەکانمان دەکرێت بەچەند قۆناغێکی یەک لەدوای یەک کە مەودای نێوان بارانەکان نزیک دەبن لەیەک و ئەگەر ھەیە چەند شەپۆلێکی بارانبارین لە نێوان 6ی مانگ بۆ 20ی مانگ بەرێژەی مامناوەند و زۆر باش ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە لەگەڵ بارینی بەفرێکی زۆریش لەسەر ناوچە شاخاوییە سنورییەکان و ناوچەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان بەتایبەت لەدوای ناوەراستی مانگەوە.

دەشڵێت: "بەگشتی پێشبینی دەکرێت ئەم مانگە باراناوی بێت و بەڕاورد بەمانگی رابردوو ژمارەی شەپۆلەکان زیاتر ببێت، بۆ بەفر بارین و ھاتنی شەپۆلی سەرما لەسەنتەری شارەکان و ناوچە شاخاوییە نزمەکان".


AM:09:07:03/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 4132 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت