ئیسرائیل وێنه‌ی سه‌ركرده‌كانی حه‌ماسی خستوه‌ته‌سه‌ر كارتی یاریكردن و داویه‌تی به‌ سه‌ربازه‌كانی


وێستگه‌ نیوزـ

ئیسرائیل وێنه‌ی سه‌ركرده‌ داواكراوه‌كانی حه‌ماسی خستوه‌ته‌سه‌ر كارتی یاریكردن و داویه‌تی به‌ سه‌ربازه‌كانی، ئه‌مه‌ش وه‌ك پەیامێک بۆ سەرکردەکانی بزوتنەوەی حەماس، کە ئیسرائیل لە هەوڵی دەستگیرکردنیاندایە.

میدیا جیهانییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، سوپای ئیسرائیل 10 هەزار بەستە کارتی یاریکردنی بەسەر سەربازەکانیدا دابەشکرد، کە وێنەی ئەو بەرپرسانەی بزوتنەوەی حەماسی تێدایە، کە لەلایەن ئیسرائیلەوە داواکراون.

لەسەر یەکێک لە کارتەکان، وێنەی یەحیا سەنوار سەرکردەی بزوتنەوەی حەماس هەیە، لەسەر کارتی جۆکەریش وێنەی محەمەد زەیف فەرمادەی سەربازی باڵی سەربازی بزوتنەوەی حەماس هەیە، کە داواکراوی ژمارە یەکی ئیسرائیلە.

لەسەر هەمان ئەو کارتی یارییانە، وێنەی ئەو بەرپرسانەی حەماس هەیە، کە لە دەرەوەی فەلەستین دەژین و بە هەمان شێوە لەلایەن ئیسرائیلەوە داواکراون.


PM:11:47:02/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 1440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت