بانگی ناوهندیی عێراق: لهمهودوا به لیرهی توركی و یۆرۆ مامهڵهی بازرگانی لهگهڵ توركیا دهكرێت
وێستگه نیوزـ
بانكی ناوەندیی عێراق رایگهیاند: شاندی حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق لەگەڵ بانكە توركییەكاندا گەیشتنە رێككەوتن بریاریاندا لهمهودوا مامەڵە بازرگانییە بچووك و گەورەكان و لە هەمانكاتدا حەواڵەی نێوانیان بە یۆرۆ و لیرەی توركی بكرێت.
نوسینگەی راگەیاندنی بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، کۆبوونەوەی شاندی باڵای بانکەکانی عێراق و بانکی ناوەندی بە سەرپەرشتی عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی تەواوبووە و لەگەڵ هاوتا تورکییەکانیان لەسەر گۆڕینی مامەڵەی بازرگانی لە دۆلارەوە بۆ لیرەی تورکی رێکەوتون.
دهشڵێت: بەپێی رێککەوتنهكه لەمەودوا لە مامەڵە بازرگانییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە ناوخۆی عێراقدا دینار و لە تورکیا لیرەی تورکی و یۆرۆ بەکاردەهێندرێت.
ههر له كۆبونهوهكانی نێوانی ههردوولادا گفتوگۆ لەسەر بەکارهێنانی سیستمێکی دارایی نوێ كراوه بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیری گشتی لە بەهای دراوەکاندا ئەوەش لەڕێگەی چاودێریکردنی مامەڵەی هاوردەکردن بە نرخی فەرمی بانکی ناوەندی.
PM:10:27:02/12/2023
ئهم بابهته 1440
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت