بڕیارێكی‌ حكومه‌تی‌ عێراق هاوڵاتیان له‌ وه‌رگرتنی‌ نه‌وتی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ساردده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌نیوز-
لێپرسراوی دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ سلێمانی و ده‌وروبه‌ری رایگه‌یاند كه‌ به‌ھۆی گرانی نرخه‌كه‌یه‌وه‌، به‌شێك له‌ ھاوڵاتیان ئاماده‌نین نه‌وته‌كه‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم وه‌ربگرن.


ته‌ھا جه‌مال لێپرسراوی دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ سلێمانی و ده‌وروبه‌ری رایگه‌یاند كه‌ "دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر ھاوڵاتیاندا به‌رده‌وامه‌ و له‌ ئێستاشدا له‌ مه‌ڵبه‌ندی یه‌ك ده‌ستیان به‌ دابه‌شكردنی نه‌وت كردووه‌.

ته‌ھا جه‌مال به‌ كوردسات نیوزی وت: "به‌ھۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنیداوه‌ نه‌وت به‌ نرخی 50 ھه‌زار دینار ره‌وانه‌ی ھه‌رێم بكات و به‌ ھه‌مان نرخ دابه‌ش بكرێت، ھاوڵاتیان ئاماده‌نین نه‌وت به‌ 103 ھه‌زار و 500 دینار وه‌ربگرن".

وتیشی‌: "كۆمپانیای تایبه‌تمه‌ندیش ئامێری پێوانه‌كردنی نه‌وتی وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌ بۆ دووباره‌ چالاككردنه‌وه‌یان".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ دابه‌شكردنی نه‌وت له‌ سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ئاشكراشیكرد كه‌ به‌و ھۆكارانه‌ش ماوه‌ی دوو رۆژه‌ نه‌وت له‌ ناوشاری سلێمانی دابه‌ش نه‌كراوه‌.

پێشتر د.عیزەت سابیر، بریكاری وەزیری نەوتی عێراق راگه‌یاندبوو كه‌: "لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە یەك بەرمیل نەوت بە 50 هەزار دینار به‌سه‌ر هاووڵاتییانی هه‌رێم دابەش دەكرێت".




AM:11:39:02/12/2023


ئه‌م بابه‌ته 4812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو