د.نه‌رمین مه‌عروف: بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی مه‌سعود حه‌یده‌ر له پۆسته‌كه‌ی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌یه
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند كه بڕیاری دوور خستنه‌وه‌ی مه‌سعود حه‌یده‌ر له بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، "جێبه‌جێكردنی مادده‌یه‌كه له یاسای بودجه و پێناچێت هیچ هۆكارێكی تر هه‌بێت له پشت دوورخستنه‌وه‌كه‌ی، چونكه مه‌سعود به وه‌كاله‌ت ئه‌و پۆسته‌ی به‌ڕێوه‌ده‌برد".
به پێی بڕیارێك كه له ڕۆژی 30ی مانگی 11ی ئه‌مساڵ له وه‌زاره‌تی دارایی عێراقه‌وه ده‌رچووه و واژۆی ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراقی له‌سه‌ره، بڕیاردراوه به دوورخستنه‌وه‌ی مه‌سعود حه‌یده‌ر له پۆستی بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی عێراق.
دكتۆر نه‌رمین مه‌عروف، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به ده‌نگی ئه‌مریكای وت: "پێم وانییه هیچ هۆكاریك هه‌بێت جگه له‌وه‌ی ئه‌و به وه‌كاله‌ت له‌و پۆسته‌بوو".
وتیشی،"بڕیاره‌كه، بڕیاری جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه‌یه و به‌پێی ماده‌ی 71ی یاسای بودجه پێویسته هه‌موو پۆسته باڵاكان كه به وه‌كاله‌ت ئه‌بران به‌ڕێوه تا كۆتا ڕۆژی مانگی یازده كۆتاییان پێبێت."
مادده‌ی 71، له یاسای بودجه‌ی عێراق ده‌ڵێت: "حكومه‌ت پابه‌نده به كۆتاییهێنان به سه‌رجه‌م ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ده‌برێن تا رێكه‌وتی 30/11/2023 و ده‌بێت فه‌رمانگه په‌یوه‌ندییداره‌كان، هه‌موو ئه‌و ده‌رماڵه و ده‌سه‌ڵاتانه رابگرن".
مادده‌كه ده‌شڵێت "ئه‌گه‌ر هاتوو كه‌سه‌كه دوای ئه‌و رێكه‌وته به‌رده‌وام بوو له كاره‌كه‌ی، ده‌بێت هه‌موو ده‌سه‌ڵاته كارگێڕی و شایسته‌كانیان لێ بسه‌ندرێته‌وه".
له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، "پاڵپشت به ماده‌ی ( 71) له یاسای بودجه‌ی گشتی به ژماره (12) بۆ ساڵی (2023) و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئیش‌و كار، بڕیارماندا به‌هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی به‌ڕێز ( مه‌سعود حه‌یده‌ر) بریكاری وه‌زاره‌تی دارایی به‌پێی فه‌رمانی وه‌زاره‌تی ژماره (190/1368) له به‌رواری 12/1/2023 )."
مه‌سعود حه‌یده‌ر، سه‌باره‌ت به هۆكاری بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی به بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زۆر پێشكه‌ش بكات، بۆ ده‌نگی ئه‌مریكا وتی: "پرسیار له وه‌زیری دارایی بكه‌ن سه‌باره‌ت به بڕیاره‌كه".
ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی عێراقه و لای به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان به‌وه ناسراوه كه هه‌ڵوێسته‌كانی به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان توندن و ڕێككه‌وتنه‌كانی نێوان شانده‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق جێبه‌جێ ناكات.
بڕیاری دوور خستنه‌وه‌ی مه‌سعود حه‌یده‌ر دوای ئه‌وه‌دێت كه ڕێكه‌وتی 14ی مانگی 11 ی 2023، دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراقی له پۆسته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مه‌ش به تۆمه‌تی ساخته‌كردنی داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتار له‌یس دلێمی.
AM:08:59:02/12/2023
ئه‌م بابه‌ته 4884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت