گروپێكی‌ چه‌كداری‌ عێراقی‌ هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئاڵۆزكردنی‌ بارودۆخه‌كه‌ ده‌كات


وێستگه‌نیوز-
گروپی‌ موقاوه‌مه‌ی‌ ئیسلامی له‌ عێراق كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گروپه‌ چه‌كداره‌كانی‌ شیعه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئاڵۆزكردنی‌ بارودۆخه‌كه‌ و زیادكردنی‌ كرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌كانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ دژی‌ ئه‌مریكا ده‌كات.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2023، گروپی‌ موقاوه‌مه‌ی‌ ئیسلامی له‌ عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ "ئه‌وه‌ی‌ رووبه‌ڕووی‌ گه‌لی فه‌له‌ستین بووه‌ته‌وه‌ له‌ كۆمه‌ڵكوژی زایۆنی و جینۆسایدی دڕندانه‌ به‌شێكه‌ له‌و جه‌نگه‌ی‌ كه‌ ئه‌مریكا له‌ دژی خه‌ڵكی غه‌ززه‌ و باشووری لوبنان ئه‌نجامی‌ ده‌دات".

موقاوه‌مه‌ی‌ ئیسلامی‌ ده‌ڵێت: "دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌م شه‌ڕه‌دا گه‌له‌كه‌مان جێناهێڵین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ته‌نیا ڕووبه‌ڕووی سته‌مكارانی جیهان ببنه‌وه‌".

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئه‌و گروپه‌ چه‌كدارییه‌، ئاماده‌یی و ئاماده‌كاری خۆی بۆ زیادكردنی‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكای دوژمن پێداگربێت له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی ئامێری كوشتنی زایۆنیسته‌كان، جا له‌ غه‌ززه‌ی خۆڕاگربێت یان له‌ باشووری لوبنانی سه‌ربه‌رز".


PM:11:23:30/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 5004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت