له ڕووداوێكی هاتووچۆدا 15 كه‌س بوونه قوربانی
وێستگه‌نیوز-
له رووداوێكی هاتووچۆدا له له نزیك ناحیه‌ی دیبه‌گه‌ی سه‌ر به‌قه‌زای مه‌خموور كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و 14ی تر برینداربوون.
ئه‌مشه‌و له نزیك گوندی پیره‌باد له شاره‌دێی دیبه‌گه، رووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان سێ ئۆتۆمبێل له جۆره‌كانی (پاس و پیكاپ و ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت) ڕووی دا.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له شوێنی رووداوه‌كه وتی: "له ئه‌نجامدا كه‌سێك گیانی له‌ده‌ست دا و 14ی دیكه‌ش بریندار بوون".
وتیشی: "به‌شێك له برینداره‌كان له گواستراونه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك و به‌شێكی دیكه‌شیان گواستراونه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی رۆژئاوای هه‌ولێر".
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند كه باری ته‌ندروستی سێ له برینداره‌كان ناجێگیره و له‌ژێ{ چاودێری پزیشكی ورددان".
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه منداڵه و به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌به و خه‌ڵكی پارێزگای كه‌ركوكه.
PM:10:47:30/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 10924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت