كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندرا


وێستگه‌نیوزـ

باری كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو راگه‌یه‌ندراو سبه‌ینێ هه‌ینی 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور بۆ ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه‌.

به‌پێی بڵاوكراوه‌یه‌كی كه‌شناسی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 30ی تشرینی دووه‌می 2023، ئاسمان له‌نێوان هه‌ور و نیمچه‌ هه‌ور ده‌بێت، پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بنه‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.

له‌ باره‌ی كه‌شوهه‌وای رۆژی هه‌ینی 1ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "ئاسمان نیمچە هەور بۆ ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە  بە (1-2) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی هه‌رێم:

هەولێر:  18 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 18 پلەى سیلیزى

دهۆک : 17  پلەى سیلیزى

کەرکوک: 19 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە: 19 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 17 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى

حاج ئۆمەران: 12 پلەى سیلیزى

سۆران: 17  پلەى سیلیزى


AM:10:44:30/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 3796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت