وتهبێژی حكومهتی ههرێم بۆ عهممار حهكیم: ئهوه حكومهتی فیدراڵیه مووچهی مامۆستایان و فهرمانبهرانی راگرتووه
پێشهوا ههورامانی، وتهبێژی حكومهتی ههرێم
وێستگهنیوزـ
پێشهوا ههورامانی، وتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان له وهڵامێكدا بۆ عهممار حهكیم، وتهبێژی رهوتی حیكمه رایگهیاند، ئەوە حکومەتی هەرێم نییە مووچەکان نادات بەڵکو حکومەتی فیدراڵییە کە مووچەی مامۆستایان و هەموو مووچەخۆرانی کوردستانی راگرتووە.
پێشهوا ههورامانی له راگهیهندراوێكدا دهڵێت: "ئەمرۆ سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی پەیامێکی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووەو داوا دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مامۆستایان خەرجبکات".
ئهوهشی وتووه: "ئێمە بەتەواوی لەگەڵ ئەم پەیامەداین بەڵام جەنابیان ئاگادارە کە ئەوە حکومەتی هەرێم نییە مووچەکان نادات بەڵکو حکومەتی فیدراڵییە کە مووچەی مامۆستایان و هەموو مووچەخۆرانی کوردستانی راگرتووەو بە شێوەیەکی زۆر نادادپەروەرانە ئامادە نیە مووچەو بەشە بودجەی هەرێم رەوانە بکات".
دهقی راگهیهندراوهكه:
پەیامێک لە وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
ئەمرۆ بەڕێز سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتیمانی پەیامێکی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووەو داوا دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان موچەی مامۆستایان خەرجبکات.
ئێمە بەتەواوی لەگەڵ ئەم پەیامەداین بەڵام جەنابیان ئاگادارە کە ئەوە حکومەتی هەرێم نییە موچەکان نادات بەڵکو حکومەتی فیدراڵییە کە موچەی مامۆستایان و هەموو موچەخۆرانی کوردستانی ڕاگرتووەو بە شێوەیەکی زۆر نادادپەروەرانە ئامادە نیە موچەو بەشە بودجەی هەرێم رەوانە بکات.
داوا لە بەرێز سەید حەکیم دەکەین ڕوی لە بەغدا بێت و پاڵپشتی لە کۆتایی هێنان بەو نا دادپەروەریە بکات.
حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی ئەرکەکانی سەرشانی خۆی جێبەجێکردووەو پابەندی ڕێککەوتنەکان بووە، بەڵام ئەمەمان لە لایەنی بەرانبەر بەدینەکردووە.
هەتا داهاتەکانیش لە دەست حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بوون شایستەی سەرجەم فەرمانبەرانی خۆی خەرجکردووە، بەڵام دوای وشککردنی سەرچاوەکانی داهاتی هەرێم لەلایەن بەغداوە کێشە بو موچەخۆران دروستکراوە.
بەڕێز حەکیم وەک چۆن لە ڕابردوودا ڕۆڵی چاکە خوازی گێڕاوە، هیوادارین لەم پرسەشدا داوا لەسەرجەم لایەنەکانی عێراق بکات چاوپۆشی نەکەن لەو زوڵمەی کە دەرحەق بە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت .
پێشەوا هەورامانی
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
AM:12:36:30/11/2023
ئهم بابهته 1056
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت