کۆشکی سپی: جێگری سەرۆکی ئەمریکا بەشداری کۆربەندی cop بۆ کەش و هەوا دەکات


وێستگەنیوز- AFP

کامالا هاریس جێگری سەرۆکی ئەمریکا بەشدار دەبێت لەکۆربەندی  COP28 لە دوبەی، ئەمە لەکاتێکدایە هەردوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش بەشداری هەمان کۆربەند دەکەن.

کۆشکی سپی رۆژی چوارشەممە رایگەیاند: کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بەشداری لە کۆنفرانسی کەشوهەوای نەتەوە یەکگرتووەکان (COP28) دەکات کە دوبەی میوانداری دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی جۆ بایدن، سەرۆک کۆماری ئەمریکا رووبەڕووی رەخنە بووەوە بەهۆی ئەوەی بەشدارییەکەی رەتکردبووەوە.

کۆشکی سپی راشیگەیاند کە،  "سەرۆک داوای لە جێگری سەرۆک هاریس کردووە کە بەناوی ئەوەوە بەشداری لە لوتکەی سەرکردەکانی COP28 بکات".

بەپێی زانیارییەکان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مه‌سرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان سبەینێ  پێنجشه‌ممه‌ بەرەو دوبەی بەڕێدەکەون بۆ بەشداریکردن لە هەمان کۆربەند.


AM:12:19:30/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت