شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی: شه‌پۆلێكی به‌فرو باران هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

‌دیمەنێکی بەفربارین لە هەرێمی کوردستان. وێنە: ئەرشیڤ

وێستگه‌نیوزـ

ئاراس جه‌بار، شاره‌زای كه‌شناسی له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو شه‌پۆلێكی به‌فرو بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و سه‌ره‌تای شه‌پۆله‌كان به‌ لاوازی ده‌ستپێده‌كه‌ن.

ئه‌و شاره‌زا كه‌شناسییه‌ ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 29ی تشرینی دووه‌می 2023، له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا باسی له‌وه‌كردووه‌: لە سبەینێ پێنجشەممە و  دوو سبەی ھەینی بەھۆی کاریگەری بارستە ھەوایەکی گەرم و ناوبەناو ھاتنی رێژەیەکی کەم شێ کە لە باشووری رۆژئاوای ناوچەکەوە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت و تا کۆتایی ھەفتەی ئایندە کاریگەریەکانی دەمێنێتەوە".

ئه‌وه‌شی وتووه‌: "لەو ماوەیەدا بەرزترین پلەی گەرمی سەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم بەم شێوەیە پێشبینی دەکرێت (ھەولێر لەنێوان 19-21 پلە، سلێمانی 18-20 پلە، دھۆک 18-19 پلە، ھەڵەبجە 19-21 پلە، کەرکوک 20-23 پلە) بە زۆری ئاسمانی ھەرێم ساماڵ دەبێت ھەندێک کاتیش پەڵە ھەور دروست دەبێت".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی بڵاوكراوه‌كه‌یدا، ئاراس جه‌بار ده‌ڵێت: "لە چوارشەمەی ھەفتەی ئایندەوە 6ی كانوونی یه‌كه‌می 2023، کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکانی دەریای سوور و ناوەراست قۆناغ بە قۆناغ بۆ سەرناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە سەرەتاش بە لاوازی و بە ھەورە بروسکە و بارانی ناجێگیر و پەرتەوازە کاریگەری دەبێت دواتر لەنێوان 10 بۆ 15ی مانگی داھاتوو پێشبینی دەکرێت کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆ و بارستە ھەوا ساردەکان چالاکتر ببێت و شەپۆلی بەفر و بارانبارین بەرێژەی زۆر و باش ھەرێمی کوردستان و وڵاتانی ناوچەکە بگرێتەوە".


PM:11:46:29/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 23900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو