12 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ پۆسته‌كانیان لاده‌برێن و ئاڵوگۆڕیان پێده‌كرێت

‌کۆبوونەوەی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق

وێستگه‌نیوز-
له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی خۆیدا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق لابردن و گۆڕینی‌ 12 به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ په‌سه‌ند كرد.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2023، ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عێراق به‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ئاسایی خۆی‌ ئه‌نجام دا.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری دا به‌ لابردن له‌ پۆسته‌كانیان و ئاڵۆگۆڕپێكردنی (12) به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا هاتووه‌ كه‌ "ئه‌و رێكاره‌ له‌ چوارچێوه‌ی قۆناغی سێیه‌می هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتییه‌كان له‌ وه‌زاره‌ت و قه‌واره‌كانی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تێكدایه‌”.

له‌ ئایاری ڕابردوودا، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پاكێجێكی فراوانی بڕیاره‌كانی چاكسازی په‌سه‌ندكرد كه‌ بریتی بوو له‌ په‌سه‌ندكردنی ده‌ركردنی نزیكه‌ی 60 به‌رپرس به‌ پله‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی له‌ وه‌زاره‌ته‌ جیاجیاكان وه‌ك به‌شێك له‌ قۆناغی یه‌كه‌می گۆڕانكارییه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌ پۆسته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتیه‌كان له‌ وه‌زاره‌ته‌كاندا.


PM:11:24:28/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 1656 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت