ریكلامكردن بۆ جۆره‌ چا و قاوه‌یه‌كی تایبه‌ت قه‌ده‌غه‌كرا


وێستگه‌نیوز-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی‌ كوردستان بڕیاریدا ئه‌و جۆره‌ چا و قاوانه‌ی كه‌ به‌مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی كێش یاخود زیادكردنی كێش به‌كارده‌ھێنرێن، ته‌نھا له‌ ده‌رمانخانه‌كان بفرۆشرێن و ریكلامكردن بۆیان به‌ ھه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌.


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 28ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2023، د. سه‌ركار سورچی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی‌ كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وتی‌: "ئه‌و جۆره‌ چا و قاوانه‌ی كه‌ به‌مه‌به‌ستی دابه‌زاندنی كێش یاخود زیادكردنی كێش به‌كارده‌ھێندرێن، پێویسته‌ له‌ رێگه‌ی كوالێتی كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌رمان رێگه‌پێدانیان پێبدرێت و ستیكه‌ریان لێبدرێت و ته‌نھا له‌ ده‌رمانخانه‌كانیش بفرۆشرێن".

راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "ریكلامكردن بۆ ئه‌و جۆره‌ چا و قاوانه‌ به‌ ھه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌ له‌ راگه‌یاندنه‌كانی بینراو، بیستراو، نوسراو و تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان".


PM:08:44:28/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 2836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو