وه‌زیری پێشمه‌رگه: دۆخی ئێستای ناوچه‌كه پێویستی به‌كاری پێكه‌وه‌یی هه‌یه
وێستگه‌نیوز-
به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی ئاسایش له كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا داوایكرد كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌نگاوی گه‌وره و گرنگ بنێت له پڕۆسه‌ی چاكسازی و جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی (كارنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن)ی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه.
راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "هه‌ریه‌ك له به‌رپرسی راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له‌هه‌رێم و به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی ئه‌مریكا له‌كونسوڵخانه‌ی ئه‌و ووڵاته له‌هه‌ولێر، ستایشی گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن و ڕاشیده‌گه‌ینن كه بۆ به‌رده‌وامیدان به پڕۆسه‌ی چاكسازی پێشمه‌رگه و دروستكردنی هێزیكی نیشتمانیی تۆكمه هیوای زۆریان به‌وه‌زیری پێشمه‌رگه هه‌یه، له‌مڕووه‌شه‌وه، پاڵپشتیی و هاوكارییه‌كانی خۆیان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپاتكرده‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 28ی تشرینی دووه‌می 2023، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازیكرد له جه‌نه‌ڕاڵ مه‌كنێنزی به‌رپرسی تیمی ڕاوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان و كۆڵۆنێل مایكڵ گاجیرۆ به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی ئاسایشی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، كه به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ماهه‌نگیی و په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه تێدا ئاماده‌بوو. وه‌زیری پێشمه‌رگه ستایشی هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانان و ئه‌مریكای كرد له به‌رامبه‌ر پاڵپشتی و پشتیوانیه‌كانیان بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له پێناو سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی چاكسازی و ڕێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌دا".
وتیشی: "هیواخوازم په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ره‌و باشتر هه‌نگاو بنێت، دۆخی ئێستای ناوچه‌كه پێویستی به‌كاری پێكه‌وه‌یی هه‌یه، بۆ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پێشهات و مه‌ترسییه‌كان".
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌نه‌ڕاڵ مه‌كێنزی، هیوای خواست "قۆناغێكی نوێی كاركردنی هاوبه‌شی دوورمه‌ودا له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بێته ئاراوه، كه هه‌مووان پێكه‌وه بتوانن پڕۆسه‌ی چاكسازی زیاتر په‌ره پێبده‌ن. هه‌روه‌ها ستایشی هه‌وڵه‌كانی ڕابردووی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی كرد له پڕۆسه‌ی ڕێكخستنه‌وه و یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه".
له‌لای خۆیه‌وه كۆڵٶنێل گاجیرۆ به‌رپرسی ئۆفیسی هه‌ماهه‌نگی ئاسایش له كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر دڵخۆشی واشنتۆنی له گه‌ڕانه‌وه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه بۆ ئه‌ركه‌كه‌ی راگه‌یاند و وتیشی : "ئومێد ده‌خوازین وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌نگاوی گه‌وره و گرنگ بنێت له پڕۆسه‌ی چاكسازی و جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی (كارنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن)ی نێوان وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه".
PM:07:33:28/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1136
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت