ئه‌مشه‌و له‌ بانكێكی عێراق دۆلار به‌ 132 هه‌زار ده‌فرۆشرێت


وێستگه‌ نیوزـ

بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و سێشه‌مه‌ بانكی بازرگانیی عێراق 100 دۆلار به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌ 132 هه‌زار دینار به‌ گه‌شتیاران بفرۆشێت.

بانكی بازرگانیی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: لە كاتژمێر 10ی ئەمشەوەوە داواكاریی پێشوەختە بۆ كڕینی دۆلار بە نرخی فەرمی كە 100 دۆلار بە 132 هەزار دیناره‌، لە رێگای ماڵپەری بانكەوە بۆ گەشتیاران كارادەكرێت.

لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، دوای تەواوكردنی رێكارە بانكییەكان گەشتیاران دەتوانن لە وەرگرتنی ئەو بڕە دۆلارە سوودمەندبن كە پێویستیانە.


PM:06:48:28/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 6096 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت