پێشبینیی كه‌شناسیی هه‌رێم بۆ بارانی ئه‌مشه‌و


وێستگه‌ نیوزـ

به‌شی كه‌شناسی سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و له‌ سه‌نته‌ری پارێزگاكان بارانی بچڕبچڕ تا به‌ره‌به‌یان به‌رده‌وام ده‌بێت، بەفرێکی‌ کەمیش له‌ ناوچه‌  شاخاوییه‌كان ده‌بارێت.

كه‌شناسیی هه‌رێم رایگه‌یاند: ئەمشەو ئاسمانی‌ هەرێم هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ دابارینی‌ بارانی‌ مام ناوەند لە ناوچەکانی‌ باکوری‌ ڕۆژهەڵاتی‌ هەرێم و بارینی‌ نمەبارانی‌ بچڕبچڕ لە سەنتەری‌ پارێزگاکان تا کاتەکانی‌ بەرەبەیان بەردەوام دەبێت.

كه‌شناسی ده‌ڵێت تەمێکی‌ سووک لە هەندێك ناوچە دروست ده‌بێت و بەفرێکی‌ کەم لە ناوچە شاخاویە سنوریەکانی‌ باکور و باکوری‌ ڕۆژهەڵات دەبارێت.

 سه‌باره‌ت به‌ بارانی‌ 12 کاتژمێری‌ ڕابردووی‌ هەندێک لە ناوچەکانی‌ هەرێمیش، كه‌شناسی به‌مجۆره‌ رێژه‌كه‌ی دیاریكردوه‌:

هەولێر 2.2 ملم
شەمامک 0.7 ملم
پیرمام 7.0 ملم
سلێمانی‌ 4.2 ملم
چەمچەماڵ  5.4 ملم
دهۆک 3.1 ملم
زاخۆ 4.8 ملم
هەڵەجە 14.6 ملم
هەڵشۆ 22.8 ملم
خەبات 1.6 ملم
ئاکرێ  8.8 ملم
بامەرنێ 9.4 ملم
مانگیش 3.4 ملم
دەربەندیخان 22.4 ملم
مەیدان 25.6 ملم
دوکان 5.2 ملم
حاجی‌ ئۆمەران 14.8 ملم
پێنجوێن 17.2 ملم
قەڵادزێ 12.0 ملم
باتوفە 4.0 ملم
مێرکەسور 26.0 ملم
کەرکووک دڵۆپ دڵۆپ
خانەقین 0.1 ملم


PM:11:21:27/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 6192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت