بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ موسڵی دا


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند كه‌ ئه‌مشه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له‌ سنوری نێوان عێراق و سوریا روویداوه‌.

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندوه‌ كه‌ گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ به‌پێوه‌ری رێخته‌ر 3.5 پله‌ بووه‌ و له‌ گوندی ته‌لهه‌وا له‌ باكوری خۆرئاوای شاری موسڵ له‌سه‌ر سنوری عێراق و سوریا روویداوه‌.

به‌پێی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی عێراق، دانیشتوانی نزیك له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ هه‌ستیان به‌ له‌رینه‌وه‌ كردوه‌و هیچ زیانێكیش تۆمار نه‌كراوه‌.


PM:10:10:27/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 3416 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت