11 بارمته‌ی ئیسرائیلی راده‌ستی خاچی سوور كران و حه‌ماسیش چاوه‌ڕانی ئازادكردنی 33 به‌ندكراوه
وێستگه نیوزـ
رۆژی چوارەمی ئاگربەستی نێوان حەماس و ئیسرائیل ئەمڕۆ دووشه‌ممه كۆتایی دێت، به‌ڵام وه‌ك راگه‌یه‌ندرا دوو رۆژی دیكه ئاگربه‌سته‌كه درێژ ده‌كرێته‌وه‌و له‌وماوه‌یه‌دا 39 ئیسرائیلی و 117 فەلەستینی لەلایەن هەردوولاوە ئازادکراون.
هه‌ر ئه‌مشه‌و حكومه‌تی ئیسرائیل رایگه‌یاند: بزووتنه‌وه‌ی حەماس 11 بارمتەی ئیسرائیلی رادەستی خاچی سووری نێودەوڵەتی کردووە و حەماسیش چاوه‌ڕوانه هه‌رئەمشەو 33 بەندکراوی فەلەستینی ئازاد بکرێن.
بەوتەی به‌رپرسانی بزووتنه‌وه‌ی حەماس، ئەو 33 بەندکراوە، 30 کەسیان منداڵن و سیانەکەی دیکەش ژنن، به‌ڵام ئیسرائیل ناسنامەی 11 بارمتەکەی خۆی ئاشكرا نه‌كردوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ ماجد بن محه‌مه‌د ئه‌نساری، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌چوارچێوه‌ی نێوه‌ندگیریی به‌رده‌وام له‌نێوان ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس، گه‌یشتینه رێككه‌وتن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ستی بۆ دوو رۆژی دیكه له كه‌رتی غه‌ززه.
هاوكات بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و رایگه‌یاند دوای گفتوگۆكردنیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی میسر و قه‌ته‌ر، رێككه‌وتون به هه‌مان مه‌رجه‌كانی ئاگربه‌ستی پێشوو، دوو رۆژی دیكه ئاگربه‌سته‌كه درێژ بكه‌نه‌وه.
PM:09:42:27/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت