ئه‌مریكا ژماره‌یه‌ك كه‌شتی جه‌نگی ره‌وانه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی كرد
وێستگه‌نیوز-
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ناردنی كه‌شتی فڕۆكه‌هه‌ڵگری جه‌نگی ئایزنهاوه‌ر و ژماره‌یه‌ك كه‌شتی جه‌نگی بۆ كه‌نداوی عه‌ره‌بی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له پێناو دڵنیابوونه‌وه له ئاسایشی ناوچه ئاوییه‌كه و ئازادی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی نێوده‌وڵه‌تییه.
فه‌رماندیی ناوه‌ندی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا (CENTCOM) له تویتێكدا ڕایگه‌یاندووه كه "گروپی كه‌شتی فڕۆكه ھه‌ڵگری ئایزنھاوه‌ر له ٢٦26 ئه‌م مانگه له گه‌رووی ھورمز په‌ڕیوه‌ته‌وه و چووه‌ته ناو ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی".
فه‌رماندیی ناوه‌ندی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت: "كه‌شتی فڕۆكه ھه‌ڵگری ئایزنھاوه‌ر له كه‌نداو پڕۆسه‌ی گه‌ڕان ئه‌نجام ده‌دات، به ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش بۆ گه‌شتكردنی كه‌شتییه بازرگانییه‌كان له رێڕه‌وی ئاوی نێوده‌وڵه‌تی و پاڵپشتی له پێداویستییه‌كانی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رتاسه‌ری ناوچه‌كه‌دا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه كه‌شتی كروزه‌ری مووشه‌كی رێنماییكراو" USS Philippine Sea" و كه‌شتییه‌كانی تێكده‌ری مووشه‌كی رێنماییكراوی " (USS Gravely (DDG 107 و USS Stethem DDG63"، له‌گه‌ڵ كه‌شتی فڕۆكه ھه‌ڵگری "USS Dwight D. Eisenhower" چوونه‌ته ناو ئاوه‌كانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی.
ئاژانسی "رۆیته‌رز" له زاری دوو به‌رپرسی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه كه كه‌شتی گوێزه‌ره‌وه‌ی مادده‌ی كیمیایی "سێنتراڵ پارك" داوای له كه‌شتییه‌كی سه‌ر به هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا كردووه یاوه‌ری بكات، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایشی پارێزراو بێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه، له ماوه‌ی رابردوو چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی هه‌ڵگری مادده‌ی ترشی فۆسفۆریك له كه‌نداوی عه‌ده‌ندا گرت، له دوای ئه‌وه‌ش كه‌شتییه‌كی ئیسرائیلی له زه‌ریای هیندی به فڕۆكه‌ی بێفرۆكه‌وانی بۆمبڕێژكراو هێرشی كرایه سه‌ر.
PM:07:15:27/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت