خۆپیشاندانی مامۆستایان له بهشێك لهناوچهىكانی ههرێم دهستیپێكردهوه
وێستگهنیوزـ
سەرەڕای بڕیارەکەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی لە بارەی دەستپێکردنەوەی دەوام، ئەمڕۆ خۆپیشاندانی مامۆستایان دژی دواکەوتنی مووچە و داواکردنی مافەکانیان لە سلێمانی و قەڵادزێ و هەڵەبجە و کفری و چەمچەماڵ دەستیپێکردەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، مامۆستایان لە سلێمانی و قەڵادزێ و هەڵەبجە و کفری و چەمچەماڵ بەردەوامیان بە خۆپیشاندانەکانیان دا دژی دواکەوتنی شایستە داراییەکانیان و داواکردنی مافەکانیان.
مامۆستایان ئاماژە بەوە دەکەن، بەردەوام دەبن لە هەڵوێستی خۆیان تا ئەو کاتەی حکومەتی ههرێم وەڵامی داواکانیان دەداتەوە و شایستە داراییەکانیان پێدەدرێت.
باسیان لەوەشکرد، دەسەڵاتدارانی حکومەتی کاربەڕێکەر بەرپرسی یەکەمن لە پەککەوتنی کەرتی پەروەردە و داخستنی دەرگای خوێندگاکان.
AM:11:13:27/11/2023
ئهم بابهته 1436
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت