بافڵ تاڵه‌بانی بۆ 3 به‌رپرسی حزبه‌كه‌ی: هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی خزمه‌تكردن و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی داوا ره‌واكانی هاوڵاتیانتان هه‌یه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌موو پشتیوانییه‌كی بۆ سێ به‌رپرسی حزبه‌كه‌ی ده‌ربڕی و پێی راگه‌یاندن كه "هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی خزمه‌تكردن و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی داوا ره‌واكانی هاوڵاتیانتان هه‌یه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان له‌گه‌ڵ زیاد شه‌هید جه‌بار، لێپرسراوی نوێی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و سالار مه‌حمود، لێپرسراوی نوێی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان و عومه‌ری حاجی ئه‌حمه‌د، لێپرسراوی نوێی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور كۆبووه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی وێڕای پیرۆزبایی و ده‌ربڕینی هه‌موو پشتیوانییه‌ك، هیواشی خواست به ئه‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن و هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو چاكه‌ی گشتیدا بێت".
له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بافڵ تاڵه‌بانی به‌گرنگییه‌وه باسی رۆڵ و پێگه‌ی سلێمانی، گه‌رمیان و شاره‌زووری كرد بۆ یه‌كێتی و رایگه‌یاند كه "مێژووی گه‌ش و دره‌وشاوه‌ی یه‌كێتی په‌یوه‌سته به دڵسۆزی و خۆڕاگریی خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی ئه‌و ناوچانه‌وه، بۆیه پێویسته له‌مه‌ودوا به میكانیزمێكی نوێ و گونجاوتره‌وه خزمه‌تی ئه‌و سنوورانه بكرێت و هه‌وڵه‌كان بارته‌قای خه‌بات و قوربانیدانی خه‌ڵكه تێكۆشه‌ره‌كه‌ی بێت".
سه‌رۆكی یه‌كێتی وتیشی: "هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كانی خزمه‌تكردن و به‌ده‌مه‌وه‌چوونی داوا ره‌واكانی هاوڵاتیانتان هه‌یه، ئه‌ركی ئێوه‌یه جێبه‌جێكاری ئه‌ركه‌كانیان بن و له‌ئاست ئه‌و به‌رپرسیارێتییه گه‌وره‌یه‌دا بن".
له‌به‌رامبه‌ردا لێپرسراوانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی سلێمانی، گه‌رمیان و شاره‌زوور سوپاسی پشتیوانییه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی-یان كرد و دووپاتیانكرده‌وه كه "وه‌ك هه‌میشه و به رۆحێكی به‌رپرسیارانه‌وه له‌خزمه‌تی خه‌ڵك و سیاسه‌تی نوێی یه‌كێتیدا ده‌بن كه خۆی له خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵك و ده‌ستبه‌ركردنی ژیانێكی شایسته‌دا ده‌بینێته‌وه".
PM:11:36:26/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 7792
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت