چین راستیی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسێکی نوێی ئاشکرا کرد


وێستگە نیوز

لە چین حاڵەتەکانی توشبون بە نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە و نەخۆشییەکانی سنگ بەرێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە، وەزارەتی تەندورسیی ئەو وڵاتەش دەڵێت هیچ ڤایرۆسێکی نوێ سەری هەڵنەداوە.

زۆربوونی حاڵەتەکانی تەنگەنەفەسی و نەخۆشییەکانی سنگ و کۆئەندامی هەناسە،  بووەتە مایەی سەرنجی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی و ئێستا چاوێکی زۆر لەسەر چینە.

وەزارەتی تەندروستی چین دەڵیت، ئەو شەپۆلە پەتایەی بەمدواییە لە هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە لە وڵاتەکەی بڵاوبوەتەوە، بەهۆی بەیەکداچونی چەند ڤایرۆسێکی باوی وەک ئەنفلەوەنزا یان ڤایرۆسی لووت یان بەکیریا و مایکرۆپلازمای سییەکانە.

وەزارەتەکە جەختی کردوەتەوە کە لەدوای ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ ڤایرۆسێکی نوێ لە چین بڵاونەبوەتەوەو ئەوەی هەیە ئەو پەتایەکە کە لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما دەستپێدەکات.


PM:06:50:26/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 6068 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت