حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی ئیسرائیل‌دا گرت
وێنە-ئەرشیف
وێستگه نیوزـ
به‌پرسێكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له كه‌نداوی عه‌ده‌ن ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كی بچوكی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتدا گرتوه، هه‌ندێك میدیاش ده‌ڵێن چه‌كداره‌كان سه‌ربه حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن بوو، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه هه‌فته‌ی رابردوو حوسییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی دیكه‌دا گرت.
به‌رپرسه‌كه‌ی سه‌ربه وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا ئاشكرایكردوه كه كه‌شتییه‌كه ناوی "سێنتڕه‌ڵ پارك"ه و له‌لایه‌ن كۆمپانیای زۆدیاك لریتایم لیمیتد ئیداره ده‌كرێت و موڵكی ئیسرائیلییه‌كانه، كۆمپانیاكه‌ش نێوده‌وڵه‌تییه و تایبه‌ته به ئیداره‌دانی كه‌شتی و باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌ن-ی پایته‌ختی به‌ریتانیایه.
به‌رپرسه ئه‌مریكییه‌كه‌ی به ئاژانسی فرانس پرێس-ی وتوه كه ژماره‌ی چه‌كداره‌كان نه‌زانراون، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له كه‌نداوی عه‌ده‌ن ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌دا گرتوه و ئێستاش هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان به وردی چاودێریی دۆخه‌كه ده‌كه‌ن.
هه‌ندێك میدیای دیكه‌ش بڵاویانكردوه‌ته‌وه كه ئه‌و چه‌كدارانه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كه‌دا گرتوه، سه‌ربه گروپی حوسییه‌كانی یه‌مه‌نن.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه هه‌فته‌ی رابردوو، حوسییه‌كان له ئاوه‌كانی ده‌ریای سوردا ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی دیكه‌ی ئیسرئیلیدا گرت و دواتر ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكرده‌وه كه به هه‌لیكۆپته‌ر ده‌نیشنه سه‌ر كه‌شتییه‌كه.
یه‌حیا سه‌ریع، وته‌بێژی سه‌ربازیی حوسییه‌كانیش دانی به كرده‌وه‌كه‌یاندا نا و وتی تا ئیسرائیل هێرشه‌كانی بۆسه‌ر غه‌ززه رانه‌گرێت، له هێرشكردن بۆسه‌ر كه‌شتییه‌كانی ئیسرائیل ناوه‌ستن.
دواتریش بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل وتی كه‌شتییه‌كه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه به‌كرێگیراوه‌و هیچ كه‌سێكی ئیسرائیلیی له‌سه‌ر نه‌بووه و حوسییه‌كان له‌سه‌ر راسپارده‌ی ئێران ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتوه.
PM:05:52:26/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 2028
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت