حه‌ماس كوژرانی ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كانی راگه‌یاند


وێستگه‌ نیوزـ

كه‌تیبه‌كانی قه‌سام، باڵی سه‌ربازیی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس، كوژرانی فه‌رمانده‌ی لیوایه‌ك و ژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ی دیكه‌ی راگه‌یاند كه‌ له‌ روبه‌ربونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ سوپای ئیسرائیل پێكراون.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ كه‌تیبه‌كانی قه‌سام له‌ چه‌ناڵی خۆی له‌ ته‌له‌گرام به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌و بۆیه‌كه‌مجار دانی نا به‌وه‌ی فه‌رمانده‌ی لیوای باكوری سه‌ربه‌ گروپه‌كه‌ی به‌ناوی ئه‌حمه‌د غه‌ندور، ناسراو به‌ (ئه‌بوئه‌نه‌س) كوژراوه‌ كه‌ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی گروپه‌كه‌یانه‌.

هه‌ر له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا، كه‌تیبه‌كانی قه‌سام ئاشكرایكردوه‌، چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ربازی به‌ ناوه‌كانی وائیل ره‌جه‌ب، ره‌ئفه‌ت سه‌لمان و ئه‌یمه‌ن سیام، له‌ شه‌ڕه‌كاندا خۆیان ناویان ناوه‌ "باهۆزی ئه‌قسا" كوژراون.

له‌ 7ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵه‌وه‌ كه‌ شه‌ری حه‌ماس و ئیسرائیل به‌ هێرشی كه‌تیبه‌كانی قه‌سام ده‌ستیپێكرد، تائێستا هه‌زار و 200 ئیسرائیلی كوژراون و میدیاكانی ئه‌و وڵاته‌ ده‌ڵێن زۆربه‌ی كوژراوه‌كان هاوڵاتیی مه‌ده‌نین.

له‌ به‌رامبه‌ریشدا ئیسرائیل هێرشیكرده‌سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ و له‌وكاته‌وه‌ تائێستا 14 هه‌زار و 854 كه‌س كوژراون و له‌و ژماره‌یه‌، به‌پێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی سه‌ربه‌ حه‌ماس، 6 هه‌زار و 150یان منداڵن.


PM:02:52:26/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 17588 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو