حه‌ماس پاشگه‌زبوه‌وه‌، ئه‌مشه‌و بارمته‌كان ئازاد ده‌كرێن


ویستگه‌ نیوزـ

حكومه‌تی میسر رایگه‌یاند، سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌ كۆتاییهێنان به‌ دۆسیه‌ی قۆناغی دووه‌می گۆڕینه‌وه‌ی بارمته‌ و زیندانییه‌كانی نێوان بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس و ئیسرائیل.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ كه‌تیبه‌كانی قه‌سام، باڵی سه‌ربازی بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستینی رایگه‌یاند، ئازادكردنی قۆناغی دووه‌می بارمته‌ ئیسرائیلییه‌كان دواخراوه‌ تا ئه‌و كاته‌ی ئیسرائیل به‌ ته‌واوی پابه‌ند ده‌بێت به‌ رێككه‌وتنی ئاگربه‌سته‌كه‌ی نێوانیان به‌نێوه‌ندگیری قه‌ته‌ر بۆ گۆڕینه‌وه‌ی بارمته‌ و زیندانییه‌كانی نێوانیان.

دوای تێپه‌ڕبوونی چه‌ند كاتژمێرێك به‌سه‌ر ئه‌و پێشهاته‌، حه‌ماس رایگه‌یاند، وه‌ڵامی میسر و قه‌ته‌ریان به‌ ئه‌رێنی داوه‌ته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی به‌ڕێوه‌بچێت.

دواتریش وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌ته‌ر رایگه‌یاند‌، ئه‌مشه‌و 39 زیندانی فه‌ڵه‌ستینی به‌رامبه‌ر به‌ ئازادكردنی 13 بارمته‌ی ئیسرائیلی و 7 بارمته‌ی بیانی ئازاد ده‌كرێن و وتی، هه‌وڵه‌كانیان له‌گه‌ڵ میسر به‌رده‌وام بوو بۆ ئه‌وه‌ی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م پڕۆسه‌كه‌ لاببه‌ن.


PM:11:33:25/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 3168 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت