روسیا گه‌وره‌ترین هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی كرده‌سه‌ر كیێڤ
وێستگه‌نیوز-
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا ڕایانگه‌یاند كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ روسیا به‌رفراوانترین هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی كرده‌سه‌ر كیێڤی پایته‌خت و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س بریندار بوون.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز له زاری شایه‌تحاڵێكه‌وه بڵاویكرده‌وه كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 25ی تشرینی دووه‌می 2023، روسیا هێرشێكی گه‌وره‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆسه‌ر ناوچه جیاوازه‌كانی پایته‌ختی ئۆكرانیا ئه‌نجام دا.
هێزی ئاسمانی ئۆكرانیا باسی له‌وه كرد كه روسیا له شه‌ودا هێرشه‌كه‌ی به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له جۆری شه‌هد ده‌ستپێكرد كه له سه‌ره‌تای جه‌نگه‌كه‌وه به گه‌وره‌ترین هێرش داده‌نرێت و به پله‌ی یه‌كه‌م كیێڤی كردۆته ئامانج.
لای خۆیه‌وه ڤیتالی كلیچكۆ سه‌رۆكی شاره‌وانی كیێڤ، له ڕێگه‌ی تێلێگرامه‌وه نووسیویه‌تی، "تا ئێستا دوو هاوڵاتی له ناوچه‌ی سۆلۆمیانسكی برینداربوون و له شوێنی ڕووداوه‌كه چاره‌سه‌ری پزیشكی‌یان وه‌رگرتووه".
ڕوونیشیكرده‌وه كه له‌و ناوچه‌یه باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی پاشماوه زیانی به‌ركه‌وتووه، هاوكات تیمه‌كانی فریاگوزاری سه‌رقاڵی ده‌رهێنانی دوو ژن بوون له‌ژێر داروپه‌ردووه‌كان.
سه‌رۆكی شاره‌وانی پایته‌خت ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه چه‌ند ئاگرێك له هه‌مان ناوچه كه‌وتۆته‌وه كه یه‌كێكیان له باخچه‌یه‌كی ساوایان بووه.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فرانس پرێس، پاشماوه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی ئۆكرانیا خراونه‌ته خواره‌وه، له ناوچه‌ی پێچه‌رسكیش-ن.
AM:11:41:25/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 2188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت