بایدن: ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست له غه‌ززه هه‌یه
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه ئاگربه‌ستی كاتی له غه‌ززه و پرۆسه‌ی ئازادكردنی بارمته‌كان به شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت و ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی هه‌یه، جه‌ختیشی له‌وه كرده‌وه كه چارەسەری دوو دەوڵەت باشترین چارەسەرە بۆ ئیسرائیل و فەڵەستین".
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا وتی: "ئاگربه‌ستی كاتی نێوان غه‌ززه و ئیسرائیل به شێوه‌یه‌كی باش به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌و رێككه‌وتنه‌ش ته‌نها سه‌ره‌تایه و پێشبینی ده‌كه‌ین بارمته‌ی زیاتر ئازاد بكرێت".
وتیشی: "ئه‌م ئاگربه‌سته كاتییه ده‌بێته هه‌لێك بۆ گه‌یاندنی هاوكاریی مرۆیی زیاتر به كه‌رتی غه‌ززه و ئه‌گه‌ری درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ئاگربه‌سته‌كه‌ش هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش له‌گه‌ڵ سه‌كرده‌كانی میسر و قه‌ته‌ر و ئیسرائیل له په‌یوه‌ندیدا ده‌بین".
بایدن باسی له‌وه كرد كه داوای له بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كردووه، سنوورێك بۆ كوژرانی هاوڵاتییه مه‌ده‌نییه‌كانی غه‌ززه دابنێت و دوو ده‌وڵه‌تی جیاوازی ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین پلانێكی ئاشتی باش ده‌بێت.
روونیشیكرده‌وه كه ئەم راگرتنەی شەڕ دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ ئەوەی خۆراک، ئاو و سووتەمەنی بگاتە خەڵکی مه‌ده‌نی لە غەززە و زیاتر لە 200 بارهەڵگر کە سووتەمەنی و دەرمان و خۆراکی هەڵگرتبوو لە دەروازەی رەفەحەوە رەوانەی غەززە کراوە، لە چەند رۆژی داهاتووش هاوکاری زیاتر بۆ غەەزە دەنێردرێت، و هەوڵیش دەدەین حەماس دەستی بە هاوکارییەکان نەگات.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، دوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی فه‌له‌ستین 25 بارمته‌ی ئازاد كرد كه 12یان تایله‌ندی و 13یان ئیسرائیلین و زۆری ئازادكراوه‌كانیش ژن و منداڵن، له به‌رامبه‌ردا ئیسرائیل 39 بارمته‌ی فه‌ڵه‌ستینی ئازادكرد.
AM:09:00:25/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1276
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت