کیم ئاهەنگی گێڕا


وێستگە نیوز - AFP

میدیاکانی دەوڵەتی کۆریای باکوور ڕۆژی هەینی بڵاویان کردەوە، کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور بە ئامادەبوونی زانایان و ئەندامانی بنەماڵەکەی، ئاهەنگی "سەردەمێکی نوێی هێزی بۆشایی ئاسمان"ی گێڕا، دوای ئەوەی وڵاتەکەی مانگی دەستکردی لەبۆشایی ئاسمان دانا  بە مەبەستی سیخوڕی.

ئەمە لەکاتێکدایە  دوو هەوڵی شکستخواردوو لە مانگەکانی ئایار و ئاب، ڕویدا بەڵام  لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی سێشەممەدا کۆریای باکور مووشەکێک نارد بۆ بۆشایی ئاسمان و مانگە دەستکردەکەی کۆنتڕۆڵ کرد، ئەمڕۆ کوریای باکور سەرکەوتنی ڕاگەیاندو کیمیش ئاهەنگی گێڕا

 ئاژانسی هەواڵی (KCNA)ی کۆریای باکوور بڵاویکردەوە کە سەردانی بۆ ئاژانسی نیشتمانی بۆشایی ئاسمان کردو ڕایگەیاند" ئەم هەنگاوە مافی بەرگریکردنە لەخۆ"

 جەختیشی لەوە کردەوە کە مانگی دەستکردی سیخوڕی یارمەتیدەر دەبێت بۆ پاراستنی باکوور لە "جوڵە مەترسیدار و شەڕانگێزەکانی هێزە دوژمنکارەکان" و ڕێگە بۆ "سەردەمێکی نوێی هێزی بۆشایی ئاسمان" لە وڵاتەکەدا دەکاتەوە.

 ئەو وێنانەی کە لەلایەن پیۆنگیانگەوە بڵاوکراونەتەوە، دەرکەوتووە کە سەرکردەی کۆریای باکور بە یاوەری کچەکەی جۆ ئای، ستایشی زانا و هاوکارانی دەزگای بۆشایی ئاسمان دەکات، کە ناوەکەی بۆ ئیدارەی تەکنەلۆجیای ئاسمانی نیشتمانی (NATA بە زمانی ئینگلیزی) گۆڕاوە.

کیم بە پاڵتۆیەکی چەرمیی ڕەشەوە دەرکەوت و زەردەخەنەی دەکرد و سڵاوی لەو کارمەندانە دەکرد کە یەکپۆشییان لەبەردا بوو، وا دیار بوو هەموویان بە جۆش و خرۆشەوە چەپڵەیان بۆ سەرکردە و کچەکەی لێدەدا.


AM:11:22:24/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 1120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت