سەرۆک کۆماری عێراق بەرەو ئەرمینیا بەڕێکەوت
وێستگه نیوزـ
سەرۆک کۆماری عێراق وڵاتی ئازەربایجانی بەجێهێشت و بەرەو ئەرمینیا بەڕێکەوت و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
ئهمڕۆ سێشهممه نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک کۆماری عێراق بڵاویکردەوە، د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق کۆتایی بە گەشتەکەی بۆ ئازەربایجان هێنا و بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئەرمینیا بەڕێکەوت.
بڕیاره سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەرمینیا کۆببێتەوە و پتەوکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی نێوان هەردوولا تاوتوێ دەکەن، پرسی ئاڵۆزییەکانی رۆهەڵاتی ناوەڕاستیش یەکێکی دیکە دەبێت لە تەوەرەکان.
PM:05:43:21/11/2023
ئهم بابهته 588
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت