وێستگه‌نیوزـ
فازڵ حاجی، وته‌بێژی هاتوچۆی هه‌ولێر له پۆسته‌كه‌ی دوور خرایه‌وه و هێمن حه‌مه‌ده‌مین ئیبراهیم له جێگه‌ی دانرا.
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی تشرینی دووه‌می 2023، به‌پێی نووسراوێ:ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هەولێر بڕیاردراوه به گواستنه‌وه‌ی عه‌قید فازڵ حاجی حسێن (فازڵ حاجی) له به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندن و هۆشیاری بۆ هاتوچۆی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر به به‌رپرسی بنكه‌ی هاتوچۆی داره‌توو به وه‌كاله‌ت.
هه‌ر به‌پێی نووسراوه‌كه، بڕیاردراوه به گواستنه‌وه‌ی هێمن حه‌مه‌ده‌مین ئیبراهیم له به‌رپرسی هاتوچۆی قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر بنكه‌ی هاتوچۆی داره‌توو بۆ به‌رپرسی به‌شی راگه‌یاندن و هۆشیاری به وه‌كاله‌ت له جێگه‌ی فازڵ حاجی.
به‌پێی زانیاری په‌یامنێری وێستگه‌نیوز، فازڵ حاجی، له‌سه‌ر سكاڵای چه‌ند هاووڵاتییه‌ك له پۆسته‌كه‌ی دوور خراوه‌ته‌وه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی کۆمێنتیان بۆ لاپەڕەی فەرمی فازڵ حاجی، وتەبێژی پێشووی هاتوچۆی هەولێر نووسیوە و ئەویش وەڵامەکانی گونجاو نەبووە.
PM:02:33:21/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 3856
جار خوێنراوه‌ته‌وه