وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: تا ئێستا عێراق نەوتی سپی بۆ هەرێم نەناردووە

‌دیمەنی دابەشکردنی نەوتی سپۆی ماڵان لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە. وێنە: وەزارەتی سامانە سروشتییەکان

وێستگه‌نیوزـ

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم رایگەیاند، چاوەڕوانی بەغدان کە پشکی هەرێم لە نەوتی سپی بنێردرێت، هاوکات چەندین جار داوایانکردووە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتووە.

وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی هەرێم ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 21ی تشرینی دووه‌می 2023، بڵاویکردەوە: لە رێگەی تیمەكانی بەرێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر دەست بە دابەشكردنی نەوتی سپی لەناو سەنتەری شاری هەولێر کراوە".

ئاماژەی بەوەشکردوه‌: "لە چاوەڕوانی ناردنی نەوتی سپی حكومەتی عێراقین، بۆ ئەم مەبەستەش چەندین نووسراومان ئاڕاستەی لایەنی پەیوەندیدار كردووە، لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی نەوتی عێراق ئامادەباشی دەربڕیوە، بەڵام تا ئێستا پشكی هەرێم لە نەوتی سپی نەگەیشتووە".

هاوکات تا ئێستا زیاتر لە 116 ملیۆن و 209 لیتر نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بەسەر 681 هەزار خێزان دابەش کراوە.


PM:12:24:21/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 1240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت