لە رووداوێکی سه‌ختی هاتوچۆدا 13 کەس گیانیان لەدەستدا


وێستگه‌نیوزـ

بەپێی زانیارییەکان، ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی نێوان سه‌فوان-ئوم قه‌سر لە پارێزگای بەسرە رووداوێکی هاتوچۆ له‌نێوان ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگر و مینی پاسێك روویداوه‌ و بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 13 کەس. 

هەر بە پێی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگره‌كه‌ كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه‌ و خۆی كێشاوه‌ به‌ مینی پاسه‌كه‌دا و له‌ئه‌نجامیشدا سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.


ئه‌و كه‌سانه‌ی لە رووداوەکەدا گیانیان لەدەستداوە 10 كه‌سیان پیشه‌یان مامۆستایه‌ و هه‌روه‌ها سێ كه‌سیشیان منداڵن له‌گه‌ڵ شۆفێری مینی پاسه‌كه‌دا پێكه‌وه‌ له‌كاتی رووداوه‌كه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

لە ئێستادا ته‌رمی قوربانیه‌كان ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی به‌سره كراون و هێزە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.


AM:10:17:21/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 2336 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت