په‌رله‌مانی عێراق ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌كاته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

بڕیاره‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنی نائاسایی خۆی بكات و پۆسته‌كه‌ی حه‌لبوسی پڕ بكاته‌وه‌.

به‌پێی فه‌رمانگه‌ی راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق دانشتنه‌ نائاساییه‌كه‌ كاتژمێر یه‌كی دوانیوه‌ڕۆی رۆژی چوارشەممەی داهاتوو ئەنجام ده‌درێت.

له‌ دانیشتنه‌كه‌دا په‌رله‌مانی عێراق دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەکاتەوەو لەبڕگەی دووەمیشدا دەنگ لەسەرهەمواری یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەدات.

 به‌ ده‌نگدانیش له‌سه‌ر هه‌مواری یاساكه‌ تەمەنی ئەنجومەنی کۆمیسیاران بۆ شەش مانگ درێژ دەکاتەوە بۆ ئەوەی سەرپەرشتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگالانی عێراق و پەرلەمانی کوردستان بکات.


PM:11:38:20/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 1320 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت