دژه تیرۆری عێراق سێ تۆمهتباری دهستگیركرد كه یهكێكیان له سلێمانی بووه
وێستگه نیوزـ
دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەستگیركردنی سێ تۆمەتباری بە تیرۆر راگهیاند كە یەكێكیان لە سلێمانی بەهەماهەنگی هێزەكانی دژەتیرۆر دەستگیركراوە.
له راگهیهندراوێكدا دەزگای دژەتیرۆری عێراق ئاشكرایكرد، پشتبەست بە زانیاریی هەواڵگریی ورد، هێزەكانیان زنجیرەیەك ئۆپراسیۆنیان بۆ بە ئامانجگرتنی گروپەكانی داعش ئەنجامدا و لەمیانەیدا سێ تۆمەتبار لە ناوچە جیاجیاكانی وڵات دەستگیركران.
دهشڵێت: تۆمەتباری یەكەم لە پارێزگای دیالە دەستگیركرا، كە چەندین پۆستی لە رێكخراوە تیرۆرستییەكەدا هەبووە.
بۆ تۆمهتباری دووهمیش رایگهیاندوه كه لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی دژەتیرۆر لە سلێمانی، تۆمەتبارێكی دیكە دەستگیركرا.
سهبارهت به تۆمەتباری سێیەمیش باسی لهوه كردوه كه تۆمهتبارهكه لەلایەن هێزەكانیانەوە لە بەغدادی پایتەخت دەستگیركراوە.
PM:11:15:20/11/2023
ئهم بابهته 3688
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت