سكای نیوز: ئەمشەو گەورەترین هێرش کرایە سەر تەلئەبیب


وێستگه‌ نیوزـ

سایتی سکای نیوز بڵاویكرده‌وه‌: ئەمشەو، لە کەرتی غەززەوە گەورەترین هێرشی موشەکی کرایە سەر تەلئەبیب-ی پایته‌ختی ئیسرائیل کە لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەوە هێرشی له‌وجۆره‌ نەبینراوە.

ئاژانسەکە دەڵێت کەتیبەکانی قەسامی باڵی سەربازیی حەماس، ئەنجامدانی هێرشەکەیان پشتڕاستکردوەتەوە، لە هەمان کاتیشدا زەنگی ئاگادارکردنەوە لە شارەکە و ناوچەکانی دەوروبەری لێدراوە.

هاوكات ئه‌بوعوبه‌یده‌، وتەبێژی قەسام ئاشكرایكردوه‌: لە ماوەی 72 کاتژمێری ڕابردوودا، 60 ئۆتۆمبێلی سەربازیی ئیسرائیلیان تێکشکاندوه‌.

لەلایەکی دیکەشەوە، سایتی روسیا تودەی وتویه‌تی: بە مووشەک هێرشکراوەتە سەر هەموو ناوچەکانی سنوری تەلئەبیب و ده‌ڵێت: ئه‌م هێرشه‌ لە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگەکەوە له‌ 7ی تشرینی یه‌كه‌می رابردوه‌وه‌، گەورەترین هێرشه‌ كه‌ حه‌ماس بیكاته‌ سه‌ر ئیسرائیل.


PM:09:23:20/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 5900 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت