بۆریس جۆنسن: هەرێمی کوردستان لای من تایبه‌ته و بەردەوام دەبم لە پشتیوانی کردنی
وێستگه نیوزـ
سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و وتی: هەرێمی کوردستان، هەمیشە شوێنێکی تایبەتی لای من هەیە و بەردەوام دەبم لە پشتیوانی کردنتان.
ئەمڕۆ دووشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا کۆبووەوە و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی هه‌رێم، هه‌ردوولا بیروڕایان لەبارەی پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و بەریتانیا ئاڵوگۆڕ کردوه.
سەرۆک وەزیرانی پێشووی بەریتانیا، ئاماژەی بەوەداوه کە "هەرێمی کوردستان قوربانییەکی زۆری لە پێناو مافەکانی داوە و پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە مافەکانی خەڵکی کوردستان بکات" و وتویه‌تی: "هەرێمی کوردستان، هەمیشە شوێنێکی تایبەتی لای من هەیە و بەردەوام دەبم لە پشتیوانی کردنتان."
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه كه جۆنسن جەختی لە پێویستیی هەبوونی گەشتی فڕۆکەوانیی ڕاستەوخۆی نێوان هەولێر و لەندەن کردوه‌ته‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا، به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، سەرۆکی حکومەت سوپاسی بەریتانیای کردوه‌بۆ پشتیوانیی بەردەوامی لە هەرێمی کوردستان و تیشکی خستوه‌ته‌سەر گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و جەختیشی لە گرنگیی پاراستنی مافەکانی گەلی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستوری هەرێم لە پێناو سەقامگیربوونی ئاشتی و ئاسایش لە عێراق و ناوچەکەدا کردوه‌ته‌وە.
PM:07:28:20/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1680
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت