سبه‌ینێ له سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و دوو قه‌زا نه‌وت دابه‌ش ده‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی ئه‌و شوێنانه‌ی راگه‌یاند كه سبه‌ینێ نه‌وتیان تێدا دابه‌ش ده‌كرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی تشرینی دووه‌می 2023، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "پرۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌رده‌وامه".
نه‌وت و كانزاكانی سلێمانی ده‌ڵێت: "سبه‌ینێ سێشه‌ممه 2023/11/21 نه‌وت لەناوشاری سلێمانی لە سنووی مەڵبەندی 10 لەگەڕەکەکانی ڕاپەرین دابەش دەکرێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه لەدەرەوی شاری سلێمانیش لە سنوری قەزای رانیە و قەزای دەربەندیخان نه‌وت دابەش دەكرێت.
پێشتر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا هه‌ر ماڵێك به‌رمیلێك نه‌وتی به‌بڕی 100 هه‌زار دینار پێبدرێت.
PM:06:55:20/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 6152
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت