بارزانی بۆ بۆریس جۆنسۆن: هێشتا مه‌ترسییه‌كانی داعش هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌كات
بارزانی و بۆریس جۆنسۆن
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان به سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا و شاندێكی یاوه‌ری راگه‌یاند كه هێشتا مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌كات.
باره‌گای بارزانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی تشرینی دووه‌می 2023 مسعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له سه‌ڵاحه‌دین پێشوازی له بۆریس جۆنسۆن سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووتری به‌ریتانیا و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "بۆریس جۆنسۆن خۆشحاڵی خۆی به‌دیداری بارزانی ده‌ربڕی و ستایشی رۆڵی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و ئاماده‌بوونی له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕدا كرد".
باره‌گای بارزانی ده‌ڵێت: "بۆریس جۆنسۆن ئاماژه‌ی به په‌یوه‌ندی دوستانه‌ی نێوان به‌ریتانیا و هه‌رێمی كوردستان كرد و جه‌ختی له پێویستیی به‌رده‌وامیی هه‌ماهنگی، پشتگیری و هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولای كرد بۆ به‌رده‌وامبوون له په‌ره‌پێدانی ئه‌م په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه".
لای خۆیه‌وه بارزانی دوای به‌خێرهاتنی بۆریس جۆنسۆن سوپاسی به‌ریتانیای كرد بۆ رۆڵی به‌رزی له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، به‌و پێیه‌ی هێشتا مه‌ترسیی هزر و ئایدۆلۆژیای داعش ماوه كه به‌شه‌ڕی سه‌ربازی كۆتایی نه‌هات.
بارزانی وتی: "هێشتا مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش هه‌ڕه‌شه له سه‌قامگیری ناوچه‌كه ده‌كات".
پرسی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی و حكومه‌تی هه‌رێم ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوو. هه‌ردوولا جه‌ختیان له پێویستی چاره‌سه‌ری سه‌رجه‌م كێشه‌كانی به‌پێی ده‌ستوور له‌سه‌ر بنه‌مای ته‌وافق و هاوسه‌نگی و شه‌راكه‌ت كرده‌وه.
PM:05:05:20/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1292
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت