سودانی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سێ وه‌زیره‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی حه‌لبوسی ڕه‌تكرده‌وه
محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران
وێستگه‌نیوز-
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سێ وه‌زیره‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی حه‌لبوسی ڕه‌تكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 20ی تشرینی دووه‌می 2023 باسم عه‌وادی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكی كورتدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه " محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیرانی پلاندانان، پیشه‌سازی و ڕۆشنبیری ره‌تكرده‌وه".
باسم عه‌وادی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق ده‌ڵێت: "به‌وپێیه‌ش ئه‌و سێ وه‌زیره له‌پێناو خزمه‌تكردنی رۆڵه‌كانی گه‌له خۆشه‌ویسته‌كه‌مان ده‌ستبه‌كار ده‌بنه‌وه".
رۆژی سێشه‌ممه 14ی تشرینی دووه‌می 2023 دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لەسەر سکاڵایەکی لەیس دلێمی په‌رله‌مانتاری پێشوو، ئەندامێتیی محەممد حەلبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لە پەرلەمانی عێراق هەڵوەشاندەوه و له پۆسته‌كه‌ی دووریخسته‌وه.
له كاردانه‌وه‌ش به‌رامبه‌ر ئه‌و بڕیاره، سێ وه‌زیری حكومه‌تی عێراق له حزبی ته‌قه‌دوم كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به حكومه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی كرد.
وه‌زیره‌كانی ته‌قه‌دوم بریتین له محه‌مه‌د عه‌لی ته‌میم، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری پلاندانان، خالد به‌تال نه‌جم، وه‌زیری پیشه‌سازیی و ئه‌حمه‌د فه‌كاك به‌درانی، وه‌زیری رۆشنبیری.
PM:03:49:20/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1600
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت