سه‌در داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی‌ هۆزه‌كانی عێراق ده‌كات

‌موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در

وێستگه‌نیوز-
رێبه‌ری‌ ره‌وتی‌ سه‌در داوا له‌ هۆزه‌كانی‌ عێراق ده‌كات غه‌ززه‌ سه‌ربخه‌ن و پشتیوانی برا فه‌ڵه‌ستینیه‌كانیان بكه‌ن.


ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌مه‌ 19ی‌ تشرینی‌ دووه‌می‌ 2023، موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا داوا له‌ سه‌رجه‌م هۆزه‌كانی عێراق ده‌كات غه‌ززه‌ سه‌ربخه‌ن و شكۆ بگێڕنه‌وه‌.

موقته‌دا سه‌در ده‌ڵێت: "هه‌ر چۆن له‌ شۆڕشی ساڵی (1920)دا سه‌لماندتان كه‌ "میكوار- كه‌ دارێكی‌ درێژبووه‌ و ماده‌یه‌كی‌ ره‌ق (قیر) به‌سه‌رێكیه‌وه‌ كراوه‌ و وه‌كو چه‌كێك بۆ به‌رگریكردن به‌كارهێنراوه‌" له‌ "تۆپ" به‌هێزتره‌ هه‌ر ئاوا پشتو په‌نای برا فه‌له‌ستینیه‌كانتان بن".

نووسیویشیه‌تی: "هیوادارم هۆزه‌ خۆشه‌ویسته‌كانمان ده‌نگیان به‌رزبكه‌نه‌وه‌ به‌ ده‌نگێكی به‌رز و راشكاوانه‌ له‌ پێناو پشتگیریكردنی غه‌ززه‌".

ئه‌وه‌شی‌ خستووه‌ته‌ڕوو كه‌ "متمانه‌یه‌كی ته‌واوم به‌ هۆزه‌ عێراقییه‌كانمان، خێڵه‌ ڕه‌سه‌نه‌كانمان، سه‌ركرده‌كانیان، شازاده‌كانیان، شێخی هۆزه‌كانیان، سه‌رۆكه‌كانیان، ئاغاكانیان، شێخه‌كانیان، هه‌مو مه‌زهه‌ب و نه‌ته‌وه‌كانیان هه‌یه‌، كه‌ راپه‌ڕینی مرۆڤی ڕۆحی سوارچاكییه‌كی به‌رز و متمانه‌به‌خۆبوون سه‌رهه‌ڵده‌دات. له‌گه‌ڵ هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیارێتی ڕاسته‌قینه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ براكانمان له‌ فه‌ڵه‌ستین به‌ گشتی و له‌ غه‌ززه‌ به‌تایبه‌ت ڕوده‌دات، بۆئه‌وه‌ی بۆ هه‌مولایه‌ك بیسه‌لمێنین كه‌ هۆزه‌ عه‌ره‌به‌كان یه‌كگرتوو و یه‌كده‌نگن".

رووبه‌ هۆزه‌كان راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ "دڵنیام ئێوه‌ یارمه‌تیده‌ر ده‌بن بۆ براكانتان له‌ فه‌له‌ستین بۆئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن كه‌ خوێنی منداڵان له‌ تیرۆری زایۆنی به‌هێزتره‌".


PM:11:45:19/11/2023




ئه‌م بابه‌ته 3232 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت