روسیا هێرشی درۆنه‌كانی بۆ سه‌ر كیێڤ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی ئۆكرانیا ده‌ستپێده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز-
دوای چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له وه‌ستان، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه روسیا زنجیره‌یه‌ك هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی بۆ سه‌ر كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا ده‌ستپێكرده‌وه و هێرشه‌كانی چڕتر كردووه‌ته‌وه.
سێرهی پۆپكۆ، سه‌رۆكی ئیداره‌ی سه‌ربازی كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا ده‌ڵێت: "فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كانی دوژمن به چه‌ندین گروپ هه‌ڵدران و زنجیره‌یه‌ك هێرشیان به ئاڕاسته‌ی جیاواز كرده سه‌ر كیێڤ، له هه‌مان كاتدا به‌رده‌وام ئاڕاسته‌ی خۆیان به‌درێژایی ڕێگاكه گۆڕیوه".
ئه‌م لێدوانه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلیگرام بڵاوكراوه‌ته‌وه: "هه‌ر بۆیه چه‌ند جارێك زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌كان له پایته‌خت ڕاگه‌یه‌ندرا".
هێزی ئاسمانی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان له كۆی 20 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی شاهید كه دروستكراوی ئێرانن، 15 فڕۆكه‌یان له ئاسمانی كیڤ، پۆلتاڤا و چێركاسی خستووه‌ته خواره‌وه.
پێشتر پۆپكۆ ڕایگه‌یاندبوو، هیچ ڕاپۆرتێكی سه‌ره‌تایی له‌باره‌ی "زیانێكی مه‌ترسیدار" یان زیانه گیانییه‌كان نه‌بووه. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، نزیكه‌ی 10 له فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانه‌كان به‌سه‌ر كیێڤ و ناوه‌ڕاستی كیێڤدا خراونه‌ته خواره‌وه.
ئیهۆر تابورێتس، پارێزگاری چێركاسی له ته‌له‌گرامدا ڕایگه‌یاند؛ پاشماوه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆكه بێفڕۆكه‌كان "زیانێكی كه‌میان به پێنج خانوو گه‌یاندووه" به‌ڵام هیچ كه‌سێك بریندار نه‌بووه.
ڕوسلان كراڤچێنكۆ پارێزگاری هه‌رێمی كیێڤ ڕایگه‌یاند كه زیانێكی زۆری به ناوه‌ندێكی ژێرخانی ناوچه‌كه گه‌یاندووه به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
روسیا له مانگی 10 ی ساڵی 2022 ده‌ستی به هێرشكردنه سه‌ر ژێرخانی وزه و سه‌ربازی و گواستنه‌وه‌ی ئۆكرانیا ده‌ستپێكردووه، ئه‌مه‌ش دوای شه‌ش مانگ له شكستهێنانی هێزه‌كانی مۆسكۆ له ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پایته‌ختی ئۆكرانیا و كشانه‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵات و باشووری ئۆكرانیا.
زستانی ڕابردوو روسیا به سه‌دان مووشه‌ك و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشی كرده سه‌ر ئۆكرانیا، به‌مه‌ش ملیۆنان كه‌س له ساردترین مانگه‌كانی ساڵدا بێ كاره‌با و گه‌رمكه‌ره‌وه و ئاو بوون، پێش ئه‌وه‌ی له هاویندا هێرشه‌كان هێواش بكاته‌وه.
دوای وه‌ستانی 52 ڕۆژ، مۆسكۆ له‌م مانگه‌دا هێرشه ئاسمانییه‌كانی بۆ سه‌ر كیێڤ ده‌ستپێكرده‌وه. ڕۆژی شه‌ممه به‌رپرسانی ئۆكرانیا ڕایانگه‌یاند زۆربه‌ی ئه‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه‌ی به‌ره‌و كیێڤ ئاڕاسته كرابوون خراونه خواره‌وه، به‌ڵام هه‌ندێكیان به‌ر دامه‌زراوه ژێرخانه‌كانی شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئۆكرانیا كه‌وتوون.
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا و به‌رپرسانی دیكه هۆشدارییان داوه كه روسیا له مانگه‌كانی زستاندا ده‌ست به بۆردومانی به‌رفراوانی ژێرخانی مه‌ده‌نی ئۆكرانیا ده‌كاته‌وه.
PM:08:13:19/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 920
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت