سه‌رۆك كۆماری عێراق: قەداسەتی پاپا خۆشەویستی بۆ عیراق و گەلەکەی بە هەموو پێکهاتەکانی، دوپاتکردەوە


وێستگه‌ نیوزـ

رۆژی شه‌ممه‌ 18-11-2023 دكتۆر له‌تیف جه‌مال ڕه‌شید سه‌رۆك كۆمار و شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خانمی یه‌كه‌می‌ عێراق، گه‌یشتنه‌ ڤاتیكان و چاویان به‌ اپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان، كه‌وت. 

له‌دوای دیداره‌كه‌، دكتۆر له‌تیف ره‌شیدن سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێكس وێنه‌یه‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و له‌سه‌ری نوسیوه‌: "لە دیدارماندا لەگەڵ قەداسەتی پاپا".

سه‌باره‌ت به‌ ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌، سه‌رۆك كۆماری عێراق نوسیویه‌تی: "جەختمانکردەوە لەسەر پتەوکردنی ئاشتی لەناوچەکەدا. گفتوگۆمان کرد سەبارەت بە عیراق و پێشکەوتنەکانی و بەرقەراربونی ئاسایش و دۆخی سیاسی."

ده‌شڵێت: قەداسەتی پاپا پاڵپشتیکردن و خۆشەویستی بۆ عیراق و گەلەکەی بە هەموو پێکهاتەکانیەوە دوپاتکردەوە.


PM:04:13:19/11/2023


ئه‌م بابه‌ته 552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو